عه‌لی لاریجانی سكرتیری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی: ئێران ئاماده‌یه یارمه‌تیی ئه‌مریكا بدات له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش له عێراق، به‌ڵام به شه‌رتێك كه واشنگتۆن خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ چوونه ده‌ر له‌و وڵاته دا دیاری بكات.
عه‌لی لاریجانی له وتووێژێكدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی فاینشاڵی به‌ریتانی رۆژی دووشه‌ممه، رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاییه‌كان خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نیی دیاریان هه‌بێت بۆ چوونه ده‌ره‌وه له عێراق ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تیان بده‌ین تا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بچێته ئاستی جێبه‌جێكردنه‌وه.
لاریجانی وتی: شكسته‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، ده‌بێ ده‌ڵه‌تی بووشی له‌وه‌ی كه ده‌ست تێوه‌ردانی زیاتر له وڵاتانی ده‌ره‌وه دا نه‌كات، ئاگادار كردبێته‌وه.
لاریجانی له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ناوی نا "ته‌گه‌ره خستن" له به‌رده‌م ئێران‌دا، هۆشداری دایه ئه‌مریكا.
مه‌سه‌له‌ی ئاسایش له عێراقدا به‌رده‌وام كێشه‌ی زیاتری خوڵقاندووه له نێوان ئێران و ئه‌مریكا دا. ئه‌مریكا به‌رده‌وام هۆشداری داوه به ئێران كه ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌ر نه‌داو یارمه‌تی هێزه تیرۆریسته‌كانی ناو عێراق نه‌دات.
لاریجانی له درێژه‌ی وتووێژه‌كه‌ی دا‌و له مه‌ڕ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئێران وتی: ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ ئیسراییل ئیفلیج ببێت، با هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
ئه‌و په‌رپرسه ئێرانییه به ئاماژه به‌وه‌ی كه"حكومه‌تی بووش ده‌بێ هه‌م ئیستراتیژی حزبی دێموكرات و هه‌م ئیستراتیژی حكومه‌تی بریتانیا له به‌ر چاو بگرێ"، وتی: پێداگری دێموكراته‌كان بۆ دیاری كردنی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق شتێكی عاقڵانه‌یه.
خۆرهه‌ڵات نیوز: سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی تاران داخراوه. وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند:" هۆكاری داخستنی سنووره‌كان له‌به‌ر ده‌ستگیركردنی "مه‌حمود فه‌رهادی" نه‌بووه كه نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش له شاری سلێمانی ده‌ستگیر كرا، به‌ڵكوو زیاتر به هۆی جموجولی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سه‌ر سنووره‌كانی ئێران، هۆكاری ئه‌نجامی دانی ئه‌و كاره بووه". ئه‌و رووداوه هه‌رچه‌نده زیان و زه‌ره‌ری ئابووری گه‌یانده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری داخستنی سنووره‌كانی ئێران، له داهاتوودا له ئارادایه كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی درێژخایه‌نی دیكه.
هاوكات له گه‌ڵ داخستنی سنووره‌كان، بۆجارێكی دیكه توپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانییه‌وه به بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له‌و ناوچانه، كه ماوه‌ی 10 رۆژ پێش راگیرا بوو، سه‌ر له نوێ ده‌ستی پێكرده‌وه.
له باشووری كوردستان ناره‌زایه‌تی هاووڵاتیانی بێ تاوان له هه‌مبه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی تاران له به‌رانبه‌ر حكومه‌ت و ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌دا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزبووته‌وه. هه‌ر به پێی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵك، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توپ‌باران كردنی خاك باشووری كوردستان رانه‌گرن ، ناچارین هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا جێگیر بكه‌ین.
ئه‌رگه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، جێبه‌جێ بكرێ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به هۆی داخستنی سنووره‌كانی ئێران و توپبارانی خاكی هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ناوچه‌یه له سه‌ر سنووره‌كانی ئێران جێگیر بن، ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه حكومه‌تێكی فێدراڵ داوا له ئه‌مریكا ده‌كا به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌ركی پاراستن سنووره‌كانی به ئه‌ستۆ بگرێ. هه‌نگاوێك كه ده‌توانێ هه‌مان بڕیار بێ كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌دام حسێن و له ساڵی 1991ده‌رباره‌ی باشووری كوردستان په‌سه‌ند كرا، برَیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فرۆكه سه‌ربازییه‌كانی رژیمی به‌عس له ئاسمانی باشووری كوردستان، له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه مه‌ترسی سه‌ربازی و شه‌ڕ، ئه‌مجاره ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
له‌وانه‌یه، جێبه‌جێ كردنی هه‌ندێ رووداو، چ له جۆری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی لێوه كرد، چ ده‌ستگیری چه‌ند لێپرسراوی هه‌واڵگری و سه‌ربازی ئێرانی له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه له خۆ بگرێ كه بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه بێ، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش بێت كاربه‌ده‌ستانی هه‌واڵگری و سوپای پاسداران رۆژبه‌رۆژ به‌و داوه نزیك ده‌بنه‌وه كه ئه‌مریكا له ناوچه دایناوه.
خۆرهه‌ڵات نیوز: باڵیۆزی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی یه‌كشه‌مه رایگه‌یاند:" به‌كار هێنانی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ناوكیی ئێران هه‌ره‌سی هێناوه و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه و كه رێگه‌ی سه‌ربازی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاوتوێ بكرێ".
به گوێره‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی "ئه‌سۆشه‌یتێد پرێس" ، "جۆن بۆڵتۆن"، له میانه‌ی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی كۆنسرڤاتیڤی (راستگرای) بریتانیا له شاری "بله‌ك پۆل"ی ئه‌و وڵاته، له وتارێكدا ئاماژه‌ی به پرۆگرامی ناوكیی ئێران كرد و گووتی:" له ژیاندا بۆ هه‌ركاتێك ده‌بێ رێگه‌یه‌ك ده‌ستنیشان بكرێ و ئێستا له‌و قۆناغه نزیك بوینه‌ته‌وه كه ده‌بێ هێرشی سه‌ربازی له‌به‌رانبه‌ر فره‌خوازییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی تاران ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ناوكی وڵاته‌كه‌یان، هه‌ڵبژێردرێت".
ناوبراو له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر شكست هێنانی هه‌وڵی چوارساڵه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه.
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ین كه هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئێران ده‌بێ هاوكات هه‌وڵه‌كانمان بۆ گۆڕینی رژیمی تارانیش بخه‌ینه گه‌ڕ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه په‌یامێكی روون و ئاشكرایه بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته كه ئێمه هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئه‌وان به‌ڵكوو ته‌نیا مه‌به‌ستمان دامه‌زراوه ناوكییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه.
جۆن بۆڵتۆن، هه‌رچه‌نده وه‌رنه‌گرتووه پاش ئه‌وه كه ئه‌ركه‌كانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی پێهات هیچ پۆستێكی سیاسی به‌ڵام هه‌میشه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی و كاریگه‌ر بووه له ستراتیژی له ساڵانه‌ی دوایی وڵاته‌كه‌ی.
